هه‌واڵ
گەنجێک بووە قوربانی رووداوێکی هاتوچۆ
13/09/2015
لە یەکێک لەشەقامە شاری هەولێر، دوو ئۆتۆمبێل بەهۆی تیژ لێحورین خۆیان پێکدا دەدەن و لە ئاکامدا شوفێرێکیان گیان لەدەست دەدات، دۆسیەی لێکۆڵینەوە دەکرێتەوە بۆ رووداوەکە.
لە رێکەوتی ۲۰۱٥/۹/۱۱، کاتژمێر (۱:۳۰)ی نیوەرۆ، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە جووت سایدی کۆنی بنەسڵاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرکانی لانسەر و ئۆپترا، بەهۆی تیژ لێخورین کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەیان لەدەست داوە و لە ئاکامدا بەریەک کەوتینە و شوفێرێکیان بەناوی (صالح بکر صالح)، تەمەن (۲۰) ساڵ، بەسەختی زامدار دەبێت، دواتر گەیانڕا بۆ نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە دوای مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە ژیان گیانی لەدەستدا، بەهۆی سەختی زامەکەی.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس و شوفێری ئۆتۆمبێلەکەی تریش دەستگیرکرا.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان