هه‌واڵ
کرێکارێکی کوردی باکور گیان لەدەست دەدات
13/09/2015
لە ناحیەی رزگاری شاری هەولێر، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی تانکییەکی گاز بەسەر سێ کرێکار، لە ئاکامدا یەکێکیان گیان لەدەست دەدات و دووەکەی تریش زامدارن، دۆسیەی لێکۆڵینەوە دەکرێتەوە بۆ ئەم رووداوە.
لەرێکەوتی ۲۰۱٥/۹/۱۲، کاتژمێر (٥)ی ئێوارە، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی نەخوازراو لە ناحیەی رزگاری، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا سێ کرێکار لەکاتی چاکردنی شوێنی تانکی گاز چوونەتە ژێرەوەی لەوکاتەدا تانکییەکە بەربۆتەوە سەریان و لە ئاکامدا کرێکارێکی کوردی باکور بەناوی ( احمد حمد سیراج)، تەمەن (۲۱) ساڵ، بەداخەوە گیانی لەدەستداوە، هەروەها دوو کرێکاری تر زامدارن و ئێستا لە نەخۆشخانەن باری تەندروستیان جێگرە.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان