هه‌واڵ
کرێکارێک لە نهۆمی هەشتەم دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات
16/09/2015
لەیەکێک لە باڵەخانەکانی نێو شاری هەولێر، کرێکارێک لە کاتی کارکردن لەنێو نهۆمی هەشتەمی باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات، دۆسیەی لێکۆڵینەوە دەکرێتەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.
لە رێکەوتی ۲۰۱٥/۹/۱٦، کاتژمێر (۹)ی ئەمرۆ، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی نەخوازراو لە یەکێک لە باڵەخانەکانی گەرەکی راستی، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا کرێکارێک بەناوی (مسعود محمد سید احمد)، تەمەن (۳٥) ساڵ، لە کاتی کارکردن لە نهۆمی (٨)ی باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و دەست بەجێ گیان لەدەست دەدات تەرمەکەی هەڵگیراوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی کرا.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان