هه‌واڵ
منالێکی دوو ساڵان گیان له دەست دەدات
19/09/2015
کەمێک پێش ئێستا لە یەکێک لەگەڕەکەکانی نێو شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێک لە منالێک دەدات و جێدیلێت، دواتر مناڵەکە لە شوێنی رووداو گیان لەدەست دەدات.
لە رێکەوتی ۲۰۱٥/۹/۱٨، کاتژمێر (۱۱)ی ئەمشەو، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی نەخوازراو لە گەڕەکی هەڤاڵان، داوی گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا منالێک لە ناو شەقام ئۆتۆمبێل خۆی پێداداوە و دواتر شوفێرەکە ڕایکردووە، لە ئاکامدا مناڵەکە بەناوی (عبدالکریم مستەفا عبدالکریم)، تەمەن (۲) ساڵ، بەداخەوە گیانی لەدەستداوە.
تەرمەکەی هەڵگیراوە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس، ئێستا پۆلیس سەرقاڵی دۆزینەوەی ناسنامەی تۆمەتبارەکەیە
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان