هه‌واڵ
دوای (٤٥) خولەک بەسەر دزینی ئۆتۆمبێلێک تاوانبار دەستگیرکرا
19/09/2015
شەوی ڕابردوو لە ناحیەی شاوێس ئۆتۆمبێلێک لەبەردەم خواردنگەیەک دەدزرێت، دوای ئاگادارکردنەوەی گشت ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ و بازگەکان بەماوەیەکی کەم توانرا تاوانبار دەستگیربکرێت، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ بکرێتەوە لە لایەن پۆلیس.
لەم بارەیەوە نەقیبی پۆلیس (ھێمن رەشید گەردی)، ئەفسەری بنکەی پۆلیسی شاوێس، بە ماڵپەری ھەولێر پۆلیسی راگەیاند : دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە بە بوونی دزینی ئۆتۆمبیلێک لە سنوری بنکەکەمان دەست بەجێ مەفرزەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداو، دەرکەوت کەوا شوفێری تاکسیەک بەمەبەستی خواردنی لەفەیەک دێتە خوارەوە و ئۆتۆمبێلەکەی بە پێکرایی جێدیلێت لەوکاتەدا گەنجێک ئەم ھەڵە دەقۆزێتەوە و ئۆتۆمبێلەکە دەدزێت.
دەستبەجێ ئاگاداری کۆنترۆل و ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ و گشت بازگەکان دەکرێتەوە، بەدەستخۆشیەوە دوای (٤٥) خولەک بەسەر رووداوەکە، ئاسایشی بازگەی کاوانیان توانیان تۆمەتبار دەستگیربکەن بە ناوی (ت.ف.ع)، تەمەن (١٩) ساڵ، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەش دابگرن.
دواتر تۆمەتبار ڕادەستی پۆلیس کرایەوە ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە دۆسیەکە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان