هه‌واڵ
منالێکی ساوا لەناو لانک دەخنکێت
20/09/2015
لەیەکێک لە گوندەکانی سنوری ناحیەی شەمامک، مناڵێکی ساوا لە نێو لانکەکەی گیان لەدەست دەدات بە ھۆی کەمتەرخەمی دایکیەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە دەکرێتەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.
لە رێکەوتی ٢٠١٥/٩/٢٠، کاتژمێر (١٠)ی بەیانی، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی خنکانی منالێکی ساوا لەگوندی عەرەب کەند لە سنوری ناحیەی شەمامک، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا منالێکی ساوا بەناوی (لینا عبداللە جبار)، تەمەن (١) ساڵ، بەھۆی توند بەستنی لە نێو لانک خنکاوە و دەست بەجێ گیانی لەدەستداوە، تەرمەکەی ھەڵگیرایەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پزیشکی دادی کرا.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان