هه‌واڵ
لە رووداوێکی هاتوچۆ دوو شوفێر گیان لەدەست دەدەن
27/09/2015
کەمێک پێش ئێستا، لە دۆلی سماقوڵی، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، بەداخەوە، شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێل گیانیان لەدەستدا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.
لەرێکەوتی ۲۰۱٥/۹/۲٦، کاتژمێر (٤)ی عەسر پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی هاتوچۆ لە دۆڵی سماقووڵی نزیک گوندی سنێنان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپل و بیجۆ، خۆیان پێکداداوە لە ئاکامی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکان، لە ئاکامدا شوفێری هەردوو ئۆتۆمبێل بەناوەکانی (کاروان احمد حسێن)، تەمەن (۳۰) ساڵ، (میکائیل موسا حسێن)، بەداخەوە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها (٥) سەرنشینیش لە هەردوولایەن بەسەختی زامدارن.
تەرمەکان هەڵگیرانەوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کران و زامدارانیش گەینڕانە نەخۆشخانە.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لەلایەن پۆلیس.
عرض الترجمة
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان