هه‌واڵ
ئامارو رووداوەکانی رۆژانی جەژن راگەیاندرا
28/09/2015
ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٥/٩/٢٨، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا بۆ بەرێزان وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر مقدەم ( کاروان عبدالکریم)، رائید (فاضل حاجی)، وتەبێژی پۆلیسی ھاتوچۆ، سازکرا و گرنگترین ئامارو رووداوەکانی رۆژانی جەژنیان بۆ میدیاکار و دەزگاکانی راگەیاندن خستەروو.
لە سەرەتایی کۆنفرانسەکە کاروان خۆشناو دەست خۆشی لە گشت ھێزەکانی پێشمەرگە و زێرەڤانی کرد کە ھەردەم گیان فیداکاری سنووری پیرۆزی کوردستان بوونە ھەروەھا دەست خۆشی لەھێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و پۆلیسی ھاتوچۆ و بەرگری شارستانی کرد کە کارەکانیان زۆر بەرێک و پێکی ئەنجامداوە، وتیشی کە لە رۆژانی جەژن تەنھا یەک رووداوی دزی ھەبووە لە سنوری پارێزگای ھەولێر، بە بەراورد بە ساڵانی رابردوو رێژەی رووداوەکان زۆر کەم بوونەتەوە.
دواتر فاضل حاجی رایگەیاند لە رۆژانی جەژن (٩) رووداوی ھاتوچۆ روویداوە، لە ئاکامدا بەداخەوە (٤) ھاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە، (١٧) ھاولاتیش زامداربوونە، رووداوەکانیش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کەوا شوفێران پابەند نەبوونە بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ، ھەروەھا خراپی رێگاوبانەکان.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان