هه‌واڵ
گەنجێک بەھۆی تەزووی کارەبا گیان لەدەست دەدات
05/10/2015
شەوی ڕابردوو، لەیەکێک لە گەڕەکەکانی نێو شاری ھەولێر، دوو گەنج لەکاتی پاکردنەوەی فەرشی ماڵەکەیان کارەبا لێیان دەدات و یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و ئەوی تریان بەسەختی زامدار دەبێت.
لە ڕێکەوتی ٢٠١٥/١٠/٤، کاتژمێر (٧)ی ئێوارەی شەوی ڕابردوو پۆلیس ئاگادار کرانەوە بە بوونی ڕووداوێکی مردن لە گەڕەکی نەورۆز، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا دوو گەنج لەکاتی پاککردنەوەی فەرشی ماڵەکەیان بە بۆڕی، بەداخەوە، بۆڕییەکە لە ھێڵی بەرزی کارەبا (ضغط عالى) دادەدات، لەئاکامدا گەنجێکیان بەناوی (حسن عبدالـلە خضر)، تەمەن (٣٢) ساڵ، گیان لەدەستدەدات و ھەروەھا گەنجەکەی تر بە شێوەیەکی سەخت زامدار دەبێت.
تەرمەکە ھەڵگیراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا، ھەروەھا زامدارەکەش بەمەبەستی چارەسەرکردن ڕەوانەی نەخۆشخانەکرا، ئێستاش باری تەندروستی ناجێگیرە.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە  کرایەوە بۆ ئەم ڕووداوە ‌ لەلایەن پۆلیس.
شایانی باسە بەم رووداوە بووە (٢٣) ھاوڵاتی کە بەھۆی تەزووی کارەبا گیانیان لەدەستداوە لە (١٠) مانگی ئەم ساڵ، لەسنوری پارێزگای ھەولێر...

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان