هه‌واڵ
لەسەر کێشەیەکى کۆمەڵایەتی زاوایەک خەزورەکەی خۆی دەکوژێت
06/10/2015
لە رووداوێکی کوشتن لە شارۆچکەی پیرمام، زاوایەک بە چەقۆ ھێرش دەکاتە سەر خەزوری و دەیکوژێت، دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداو لە لایەن پۆلیس.
لە رێکەوتی ٢٠١٥/١٠/٦، کاتژمێر (٨) ی بەیانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداێکی کوشتن لە پیرمام، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوان خەزور و زاوایەک، بۆتە شەڕ لە ئاکامدا زاواکە دوو چەقۆ لە ملی خەزوریی دەدات بەناوی (م.ع.ر)، تەمەن (٣٢) ساڵ،دەیکوژێت.
تەرمەکەی ھەڵگیرایەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، دواتر تۆمەتبار بەناوی (س.ل.م)، دەستگیرکرا.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان