هه‌واڵ
لە ئاکامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی شوفێرەکە گیانی لەدەستدا
12/10/2015
لە رووداوێکی ھاتوچۆ لە رێگای ھەولێر - موسڵ، ئۆتۆمبێلێک بەھۆی تیژلێخورین کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست دەدات و وەردەگەرێت لە ئاکامدا شوفێرەکەی گیان لەدەست دەدات.
لە رێکەوتی ٢٠١٥/١٠/١١، کاتژمێر (١١:٤٠) ی شەوی ڕابردوو پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی ھاتوچۆ لە مەفرەقی جدیدە، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا دەبل، بەھۆی تیژ لێخورین و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی ھاتوچۆ، کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەی لەدەست داوە وەرگەڕاوە، لە ئاکامدا شوفێرەکەی بەناوی (خلیل علی رەجەب)، تەمەن (٣٤) ساڵ، بەداخەوە، لە شوێنی رووداو گیانی لەدەستداوە.
دۆسیەی لێکۆڵێنەوەە کرایەوە بۆ ئەم رووداوە لە لایەن پۆلیس.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان