هه‌واڵ
پاش ۲ کاتژمێر بەسەر تاوانی کوشتنی گەنجێک تۆمەتبار دەستگیرکرا
19/10/2015
ئەمرۆ بەیانی پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک لە رێگای نێوان بنەصڵاو ـ دارەتوو، لەمبارەیەوە نەقیبی پۆلیس (شاخەوان صادق)، ئەفسەر لە بنکەی پۆلیسی بنەصڵاوە بە ماڵپەری هەولێر پۆلیسی راگەیاند دوای ئاگادارکردنەوەمان گەیشتینە شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا گەنجێک کوژراوە بەچەقۆ بەناوی (ا.ق.ع)، تەمەن (۲۱) ساڵ، دوای کۆکردنەوەی چەندین زانیاری ورد و کردنەوەی دۆسیەی لێکۆڵینەوە تونرا لە ماوەی ۲ کاتژمێر بەسەر تاوانەکە ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکەن بەناوی (ر.ج.ت)، دواتر دەستگیری بکەن.
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەکەی وتی کەوا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
شایەنی باسە کوژراو ناسیاوی بکوژە.
ئێستاش لێکۆڵینەوە بەردەوامە لە رووداوەکە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان