هه‌واڵ
پۆلیس دوای (٦) کاتژمێر بکوژێک دەستگیر دەکات
20/10/2015
دوای ئەوەی دوێنی لە شارۆچکەیی کەسنەزان کەسێک کوژرا دەست بەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی رووداو، لە ماوەیەکی کەم توانی تاوانبار دەستگیر بکات.
لەمبارەیەوە رائیدی پۆلیس (فەرمان محمد مولود) ئەفسەری بنکەی پۆلیسی کەسنەزان بە ماڵپەری ھەولێر پۆلیسی راگەیاند: لەرێکەوتی ٢٠١٥/١٠/١٩، پۆلیس ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوێکی کوشتن لە کەسنەزان دەست بەجێ گەیشتنیە شوێنی رووداو دەرکەوت کەوا ھاوڵاتیەک لە نێو ماڵی خۆی بە گوللە کوژراوە بەناوی (صمد محمود حسن)، تەمەن (٤٠) ساڵ، پیشە کاسب.
دۆسیەی لێکۆلێنەوەمان بۆ کردەوە لە ھەمان کاتدا، دوای کۆکردنەوەی چەندین زانیاری ورد و پشت بەستن بە کامێرای چاودێری توانیمان ناسنامەی بکوژ ئاشکرا بکەین بەناوی (ع.ھـ.یـ) و دواتر دوای دانانی بۆسەیەک بۆ تاوانبار تونرا دەستگیر بکرێت لە لایەن کارمەندانمانەوە.
دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار دانی نا بەتاوانەکەی کە بەھۆی بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە نێوانیان، ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.
جێگەی باسە، کوژراو کورە خەزووری بکوژەکە بووە و پەیوەندی خزمایەتیش لە نێوانیاندا ھەیە.
ئێستاش تۆمەتبار بەندە و بە پێی مادە (٤٠٦ ی.س)، لەسەر بریاری بەرێز دادوەر ڕەوانەی دادگا کراوە، ھەروەھا چەکی بەکارھاتووش دەستی بەسەردا گیراوە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان