هه‌واڵ
گەنجێک کۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت
16/11/2015
لەڕووداوێکی نەخوازراو، لەیەکێک لەگەڕەکەکانی شاری هەولێر، گەنجێک دوای ئەوەی هەوڵی خۆکوشتن دەدات، دوای مانەوەی (١٦) ڕۆژ لە نەخۆشخانە، بەداخەوە، گیان لەدەست دەدات.
لە ڕێکەوتی (٢٩/١٠/٢٠١٥)، بنکەی پۆلیسی خانەقا ئاگادار کرانەوە بە بوونی هەوڵێکی خۆکوشتن، دەستبەجێ پۆلیس گەیشتە شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا گەنجێک بەناوی (ع.م.ع)، تەمەن (٢٣) ساڵ، دانیشتوی گەڕەکی تەیراوە، لەماڵەکەی خۆی هەوڵی خۆکوشتنیداوە و زامدار بووە، پۆلیس بەزووترین کات دەیگەیێنێتە نەخۆشخانە، بەڵام بەداخەوە، دوێنێ لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
دۆسیەی لێکۆڵینەوە کرایەوە بۆ ئەم ڕووداوە و بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاری دا بە وەرگرتنی وتەی داواکارانی مافی کەسی و وتەی شاهێدانی ڕووداو.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان