هه‌واڵ
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا
18/11/2015
لەڕووداوێکی هاتوچۆدا لە ڕێگەی سەرەکی نێوان (هەولێر- کۆیە)، دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری پیکەپ نیسان و بارهەڵگڕ خۆیان پێكدادا، لە ئەنجامدا دوو برا بەداخەوە، لەشوێنی ڕووداو گیانیان لەدەستدا.
لەڕێکەوتی (٩\١١\٢٠١٥)، کاتژمێر (١٠:٣٠)ی بەیانی، بەشی پۆلیسی کۆیە ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی هاتوچۆ، لەبەردەم کارگەی ڕۆن نزیك گوندی شێخەروان، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلی جۆری ترێلە بارهەڵگڕ، شوفێرەکەی بەناوی (ر.ح.ا)، لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیکەپ نیسان، کە دوو برای تێدابووە بەناوی (ڕەنجدەر عمر عارب) تەمەن (٢٨)ساڵ، پیشە پۆلیس، ئەویتریان بەناوی (ئاوارە عمر عارب)، تەمەن (٢٧)ساڵ، پیشە پۆلیس، دانیشتووی گەڕەکی نەورۆزن، گیانیان لەدەستدابوو، بەمردوویی گەیەنرانە نەخۆشخانە.
بەپێی پشکنین و هێڵکاری شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکەپ بەڕێژەی (١٠٠%) کەمتەرخەمبووە، بەڕێز دادوەر بڕیاریدا بە ئامادەکردنی داواکارانی مافی کەسی بۆ وەرگرتنی وتەیان.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان