گه‌نجێک خۆی ده‌کوژێت
 له ڕێکه‌وتی 21/11/2015 بنکه‌ی پۆلیسی خه‌بات ئاگادارکرانه‌وه، له لایه‌ن پۆلیسی نه‌خۆشخانه‌ی خه‌بات، به بوونی ڕووداوێکی خۆکوشتن، ده‌ست به‌جێ پۆلیس گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست، دوای لێکۆڵینه‌وه‌ی پێویست ده‌رکه‌وت که‌وا گه‌نجێک به ناوی(کاروان شهاب آحمد) له دایکبووی(1989) پیشه دوکاندار، دانیشتووی خه‌بات که گوله‌یه‌کی له سه‌ری خۆی داوه، به ده‌مانچه له ناو ماڵه‌که‌ی خۆی، له ئه‌نجامدا به سه‌ختی زامداربووه، دوای گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاکه‌وتنی ڕۆژئاوای هه‌ولێر له به‌ر سه‌ختی زامه‌که‌ی به داخه‌وه گیانی له ده‌ست داوه. ووته ی برای ناوبراو وه‌رگیرا، ووتی که براکه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کی له گه‌ڵ که‌س دا نه‌بووه، ته‌نها باری ده‌رونی ته‌واو نیه، به به‌رده‌وامی دلته‌نگ و خه‌مۆک بووه. به‌ڕێز دادوه‌ری لێکۆڵینه‌وه بڕیاری دا ووته‌ی شاهیدانی ڕووداو وه‌ربگیرێت و لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو بکرێت بۆ گه‌یشتن به هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌که. تائێستاش لێکۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.
|