ئه‌مڕۆ كاتژمێر (١١)ی نیوه‌ڕۆ له پرێس كۆنفراسێكدا که بۆ به‌ڕێز عمیدی ماف (عبدالقادر محمد حسن)، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر سازكرا، تیایدا چه‌ند تاوانێك بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرا كران، پووخته‌ی تاوانه‌كان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوون:
كوشتن
١. تاوانبار (ع.ر.ش)، ته‌مه‌ن (٣٠)ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانباره هه‌ڵساوه به‌كوشتنی برای خۆی له‌سه‌ر بڕی (٨٠$)وه‌ره‌قه،
كه له (20/5/2014)، له به‌حركه چووه‌ته سه‌ر ماڵی برایه‌كه‌ی و كووشتویهتی، به‌ڵام له (10/12/2015) پۆلیس توانی ده‌ستگیری بكات.
ئێستاش ئه‌م تاوانباره به‌نده به‌پێی مادده (٤٠٦) له‌یاسای سزادان.
2. تاوانبار(ف.ع.ق)، ته‌مه‌ن (٣١)ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار(م.م.ع)، ته‌مه‌ن (٢٣)ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار(ر.م.ص)، ته‌مه‌ن (٢٨)ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار(ت.ف.ع)، ته‌مه‌ن (١٩)ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م چوار تاوانباره هه‌ڵساون به كوشتن و دزیكردن له كارگه‌ی كهساره و دزینی ئۆتۆمبێل و ڕیگری و هێرشكردنه سه‌ر دوكانی مشروبات له كۆمه‌ڵگه‌ی شاوێس و به‌ستۆڕه
ئێستاش تاوانباران به‌ندن به پێی مادده‌كانی (429 ، 430 ، 406 ، 446) له یاسای سزادان.
دزی
3.تاوانبار (م.ش.هـ)، ته‌مه‌ن (١٨)ساڵ، پیشه بێكار
ئه‌م تاوانباره هه‌ڵساوه به‌دزینی (٢٦) ملیۆن دینار له گه‌ڕه‌كی كوردستان و ٤٠ مه‌تری، ئێستاش تاوانبار به‌نده به‌پێی مادده‌ی (٤٤٣) له‌یاسای سزادان.
4. تاوانبار (ق.غ.ص)، ته‌مه‌ن (٢٨)ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ر.خ.ع)، ته‌مه‌ن (٢٦)ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م دوو تاوانباره هه‌ڵساون به‌دزینی (١٢$) وه‌ره‌قه و بڕێك زێر،
ئێستاش ئه‌م دوو تاوانباره به‌ندن به‌پێی مادده‌ی (٤٤٤) له‌یاسای سزدان.
5. تاوانبار (م.د.م)، ته‌مه‌ن (١٩)ساڵ، پیشه كاسب،
تاوانبار (ك.ا.ا)، ته‌مه‌ن (١٨)ساڵ، پیشه كاسب،
تاوانبار (ع.ب.ع)، ته‌مه‌ن (٢٠)ساڵ، پیشه كاسب،
تاوانبار (ا.ن.ع)، ته‌مه‌ن (١٦)ساڵ، پیشه كاسب،
ئه‌م چوار تاوانباره هه‌ڵساون به‌دزینی (6,500,000) شه‌ش ملیۆن و نیو وه (٨$) وه‌ره‌قه و لاپ‌تۆپ و ئایفۆنێك، له گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌نكاوه و هه‌ڤاڵان و مامزاوه و تعجیل وه بازاری گومرگ.
ئێستاش تاوانباران به‌ندن به‌پێی مادده (٤٤٦) له‌یاسای سزادان.
6. تاوانبار (ا.ح.ح)، ته‌مه‌ن (٢١)ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانباره هه‌ڵساوه به‌دزینی كارت له سێ ماركێت له گه‌ڕه‌كی ژیان
ئێستاش تاوانبار به‌نده به‌پێی مادده‌ی (٤٤٣) له‌یاسای سزادان
7. تاوانبار(ا.ع.م)، ته‌مه‌ن (٣٢)ساڵ، پیشه مامۆستا
تاوانبار(م.ع.م)، ته‌مه‌ن (١٨)ساڵ، پیشه قوتابی
ئه‌م دوو تاوانباره هه‌ڵساون به دزینی دوو ئۆتۆمبێل له جۆری (نیسان سه‌نی)، له نزیك یاریگای فرانسۆ میتران
ئێستاش ئه‌م دوو تاوانباره به‌ندن به پێی مادده‌ی (446) له یاسای سزادان.
٨. تاوانبار (ص.ص.ت)، ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (س.ح.م)، ته‌مه‌ن (٢٤) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م دوو تاوانباره هه‌ڵساون به دزینی جانتای ئافره‌تان له نێو بازاڕدا
ئێستاش ئه‌م دوو تاوانباره به‌ندن به پێی مادده‌ی (44٢) له یاسای سزادان.
٩. تاوانبار (ج.ر.م)، ته‌مه‌ن (٤٩) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (ش.ع.ع)، ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ، پیشه كاسب
تاوانبار (م.ش.ع)، ته‌مه‌ن (٢٤) ساڵ، پیشه كاسب
ئه‌م تاوانبارانه هه‌ڵساون به ئه‌نجامدانی دزینی (٥) سه‌یاره‌ی لانگرۆزر (وه‌نه‌وشه)
ئێستاش تاوانباران به‌ندن به پێی مادده‌كانی (٤٤٢، ٤٤٧، ٤٤٨، ٤٤٩) له یاسای سزادان.