هه‌واڵ
له‌ پرێسکۆنفراسێکدا دوو باند ئاشکرا کران
23/01/2016
ئه‌مڕۆ (23/1/2016)، کاتژمێر (11:00)ی به‌یانی، به‌ڕێز (نه‌قیب - هۆگر)، وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، له‌ پرێسکۆنفراسێکدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن، ورده‌کاری ده‌ستگیر کردنی دوو باندی راگه‌یاند که‌ له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر کرابوون. باندی یه‌که‌م پێکهاتبوون له‌ چوار تۆمه‌تبار به‌ناوه‌کانی: 1. (د. ع. خ) له‌دایکبووی (1994)، پیشه‌ کرێکار. 2. (ج. ف. م) له‌داکبووی (1996)، پیشه‌ کرێکار. 3. (ا. ع. م) له‌دایکبووی (1992)، پیشه‌ کرێکار. 4. (ز. ف. م) له‌دایکبووی (1999)، پیشه‌ قوتابی. ئه‌م بانده‌ هه‌ڵسابوون به‌ خۆئاماده‌کردن بۆ ئه‌نجامدانی دزیکردن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندانی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان توانیان له‌کاتی ئه‌نجامدانی دزییه‌که‌ ده‌ستگیریان بکه‌ن. ئێستاش به‌ندکراون به‌ مادده‌ی (56) له‌یاسای سزادان.
باندی دووه‌م بێکهاتبوون له‌ دوو تاوانبار به‌ناوه‌کانی: 1. (س. س. س) له‌دایکبووی (1991)، پیشه‌ کرێکار. 2. (م. ن. ا) له‌دایکبووی (1999) پیشه‌ کرێکار. ئه‌م بانده‌ش هه‌ڵسابوون به‌ ئه‌نجامدانی رێگریکردن. ئێستاش به‌ندن به‌ مادده‌ی (452) له‌یاسای سزادان.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان