هه‌واڵ
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر کرا
24/02/2016
ئه‌مڕۆ (24-2/2016)، کاتژمێر (11:00)ی به‌یانی، به‌ڕێز لیوای مافناس ( عبدالخالق طلعت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا کۆبۆوه‌.
دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌وه‌ بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر کرا، به‌ڕێزیان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی کرد و له‌نزیکه‌وه‌ باسی له‌ ڕه‌وشی ئارامی و سه‌قامگیری شاری هه‌ولێر کرد، هه‌روه‌ها تیشکی خسته‌ سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی که‌ له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا له‌ شاری هه‌ولێر ڕویاندابوو.
دواتر ده‌رگای پرسیار بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن واڵا کرا و ئینجا به‌ڕێزیان وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاری ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی دایه‌وه‌.
له‌کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا ئه‌ندامانی به‌شداربووی ئه‌نجومه‌ن به‌هه‌موو ڕه‌نگ و پێکهاته‌کانیه‌وه‌ ده‌ستخۆشیان ئاراسته‌ی به‌ڕێز به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر کرد که‌ له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاماده‌بوو و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م پرسیاره‌کانی به‌ڕاشکاوی و به‌ڕونی دایه‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ له‌ سنوری پارێگای هه‌ولێر که‌ بانگهێشتکراوه‌ بۆ ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان