هه‌واڵ
پۆلیسی شارەوانی ۲۵ قومارخانە دادەخەن
01/03/2016
لەم ماوەی ڕابردوودا، لەسەر بڕیاری بەڕێز وەزیری ناوەخۆ، و لەژێر فەرمانی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەوانی هەڵساون بە داخستنی ۲۵ قومارخانە، کە ۱۵ شوێن لە ناو شاری هەولێر بوون و ۱٠ شوێنیش لە شارۆچکەی عەنکاوە بوون. سه‌باره‌ت به‌و شوێنانەی کە مۆڵەتیان نه‌بوو، ده‌ستبه‌جێ داخران، ئه‌وانه‌شی که‌ مۆڵه‌تیان پێدرابوو مۆڵەتەکەیان لێسەندرایه‌وه‌ و داخران. هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌، ڕێکاری یاساییان بەرامبەر ئەنجام درا.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان