یادی 28 ساڵه‌ی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە کرایه‌وه
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۳/۱٦)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر و بەشەکانی بۆ بەرزڕاگرتنی یادی 28 ساڵه‌ی کیمیابارانی هەڵەبجە بۆ ماوەی (۵) خولەک بێ ده‌نگ وەستان. جێگای ئاماژه‌پێکردنه، وه‌ک نه‌ریتێکی ساڵانه و وه‌ک رێزگرتن و وه‌فایه‌ك بۆ گیانی پاکی زیاتر له پێنچ هه‌زار شه‌هید که له‌م رۆژه‌دا له‌رێگای به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی بوونه قوربانی، له ته‌واوی ناوجه‌کانی باشوری کوردستاندا، سه‌رجه‌م هاوڵاتیان و فه‌رمانگه‌کان بۆ ماوه‌ی پێنچ خوله‌ک ده‌وه‌ستن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له گشت ده‌زگاکانی پۆلیسی هه‌ولێر، سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌ران و کارمه‌ندان یادی ئه‌م کاره‌ساته ده‌که‌نه‌وه و به ده‌نگی ئاگادارکه‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانی پۆلیس ئاماژه‌ی ماته‌مینی راده‌گه‌یه‌ندرێت.
|