هه‌واڵ
باڵوێزی به‌لجیکا له‌ عێراق، سه‌ردانی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌کات
19/04/2016
ئه‌مڕۆ (19/4/2016)، کاتژمێر (03:00)ی دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ڕێز (هێندریك ڤان دی ڤێڵده‌)، باڵوێزی به‌لجیکا له‌ عێراق و عه‌ممان، سه‌ردانی پۆلیسی هه‌ولێری کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز (لیوای مافناس- عبدالخالق طلعت) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پێشوازی لێ کرا. مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌که‌ش، گه‌یاندنی سوپاس و پێزانینی وڵاتی به‌لجیکا بوو بۆ پۆلیسی هه‌ولێر سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستگیر کردن و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بارهه‌ڵگر که‌ له‌ وڵاتی به‌لجیکاوه‌ دزرابوو و هێنرابوو بۆ کوردستان. له‌م سه‌ردانه‌یدا، به‌ڕێز باڵوێزی به‌لجیکا به‌ فه‌رمی سوپاسی حکومه‌تی هه‌رێمی کردستان و به‌تایبه‌تیش پۆلیسی هه‌ولێری کرد که‌ توانیبوویان له‌ ماوه‌یه‌کی کورت تاوانبار و ئۆتۆمبێله‌که‌ بدۆزنه‌وه‌ و بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ئه‌و کۆمپانیایه‌ی که‌ له‌ به‌لجیکا خاوه‌نیه‌تی. 
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان