هه‌واڵ
که‌سێك براکه‌ی خۆی دەکوژێت
22/05/2016
لە ڕێکەوتی (20/5/2016)، کاتژمێر (١٠:٣٠)ی بەیانی، پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە ناو بازاڕی بنەصلاوە. دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا که‌سێك بەناوی (م. ر. ج)، لەیەک لە دووکانەکانی ناو بازاڕی بنەصلاوە لەکاتی مریشک فرۆشتن بە دەمانچەی باوکی گوللـەیەک لە سەر سنگی براکەی خۆی بەناوی (حسین. ر. ج) دەدات، کە گوایە گوێڕایەلی نەکردوە. بەداخەوە، لەشوێنی ڕووداو گیان لەدەست دەدات. دواتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کرایەوە، بەڕێز دادوەر بڕیاری دا بە دەستگیرکرنی تۆمەتبار بەپێی ماددە (٤٠٦) لە یاسای سزادان و تا ئێستاش لێکۆڵینه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان