هه‌واڵ
دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا
01/06/2016
ئەمڕۆ (١/٦/٢٠١٦)، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی، لە چواریانی دەربەندی گۆمەسپان، لەکاتی دروستکردنی مزگەوتێک، بەهۆی داڕوخانی داری نەجاری، دوو کرێکاری دانیشتووی هەولێر کە باوک و کوڕن، بەناوی (یوسف ئەمیر صالح) تەمەن (٤٦)ساڵ، لەگەڵ کوڕەکەی (جعفر یوسف ئەمیر) تەمەن (١٦) ساڵ، گیانیان لەدەست دا.
هەروەها جوار کرێکاری دیکەش بەناوەکانی (محمد یوسف) و (هاوکار صالح) و (عبدالرحمان عمر) و (عبداللە عمر) لەم ڕووداوەدا زامدار بوونه‌.
ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان