هه‌واڵ
خولێکی راهێنانی راهێنه‌ران بۆ فریاگوزاری سه‌ره‌تای کۆتایی هات
03/07/2016
ئه‌مڕۆ رێکه‌وتی (3/7/2016)، کاتژمێر (2:00) دوای نیوه‌ڕۆ، به‌ڕێز (پیته‌ر کرۆف سۆرێنسێن)، سه‌رۆکی به‌شی نێوده‌وڵه‌تی له‌ رێکخراوی فریاگوزاری دانیمارکی، به‌یاوه‌ری دوو مامۆستای راهێنان له‌ رێکخراوی ناوبراو، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پاریزگای هه‌ولیریان کرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز (لیوای مافناس - عبدالخالق طلعت)، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، پێشوازیان لێ کرا. 
جێگای باسه‌، رێکخراوی ناوبراو بۆ ماوه‌ی دوو مانگ هه‌ڵسا به‌ راهێنانی چه‌ند کارمه‌ند و هاوڵاتیانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ بواری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی، پاشان، له‌نێو به‌ژداربووان چه‌ند که‌سێکیان ده‌ستنیشان کرد بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌وه‌ به‌ راهێنه‌ر له‌م بوواره‌. 
له‌م ماوه‌یه‌شدا، وانه‌ و پراکتیزه‌کان له‌رێگای دوو مامۆستای رێکخراوی ناوبراو، هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێزان خاتوو (هایدی موکسۆل ئێنگڤێج) و خاتوو (هایدی ستینسگارد جێنسێن)، پێشکه‌ش ده‌کران. 
له‌ ماوه‌ی ئه‌نجامدانی خووله‌که‌ش، پۆلیسی هه‌ولیر هه‌ڵسا به‌ دابینکردنی شوێن و پێداویستیه‌کانی به‌ڕێوه‌چوونی خووله‌که‌ و به‌ چه‌ندین کارمه‌ندیش به‌ژداری خووله‌که‌ بوو که‌ له‌ کۆتاییدا دوو کارمه‌ندی پۆلیسی هه‌ولێر بۆ راهێنه‌رایه‌تی ده‌ستنیشان کران. 
لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر سوپاسی رێکخراوه‌که‌ی کرد و هیوای خواست که‌ به‌رده‌وام بن له‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری خه‌ڵکی کوردستان، به‌تایبه‌تی له‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستادا که‌ کوردستان دووچاری شه‌ڕ و چه‌ندین گرفت بۆته‌وه‌. 

Today(3/7/2016) at 2:00 PM, Mr. Peter Krogh Sorensen, the Head of International Department at Danish People's Aid organisation, accompanying by two trainers, visited Erbil Police Directorate, and they welcomed by General Abdul-Khaliq, the head of Erbil Police. 
Danish People's Aid, arranged courses for two months to train employees and civilians to learn and practice First Aid techniques, then they chose a number of participants to become first aid trainers themselves. 
The lessons and exercises were presented by both trainers Ms. Heidi Muxoll Engvej and Ms. Heidi Steensgaard Jensen.
During the courses, Erbil police supplied the place and participated in the courses by many policemen that two of the policemen selected to be first aid trainers.
The Head of Erbil Police appreciated and hoped the organisation to continue to support people in kurdistan, especially in this present unwanted situation in which Kurdistan has faced war and many financial and political obstacles.    
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان