هه‌واڵ
10 تاوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاند خرانەڕوو
01/09/2016

ئەمرۆ ڕێکەوتی (١/٩/٢٠١٦)، کاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی سازکرا بۆ بەڕێز لیوای مافناس (عبدالخالق طلعت عثمان) کە تیایدا (20) تاوانبار که‌ له‌ (10) تاوانی جیاجیادا به‌شداربوون، بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خرانەڕوو.
پوخته‌ی تاوانه‌کانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:-

1.کوشتن
تاوانبار(م.ش.ص)، تەمەن(٢٨) ساڵ، پیشە کاسب. ئەم تاوانبارە هەڵساوە بە کوشتنی باوکی خۆی لەسەر کێشەی خێزانی. ئێستاش تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٠٦)لە یاسای سزادانی عیراقی.

2.کوشتن
تاوانبار(گ.ف.ع)، تەمەن(٢٣)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(ب.ص.خ)، تەمەن(٣٩)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(و.ی.م)، تەمەن(٢٦)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم تاوانبارانە هەڵسابوون بە کوشتنی کەسێک بە چەقۆ لە شەقامی ئەلبان. ئێستاش ئەم تاوانبارانە بەندن بەپێی ماددە (٤٠٦)لە یاسای سزادانی عیراقی.

3.دزی
تاوانبار(م.ش.م)، تەمەن(٢٧)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(ف.ا.م)، تەمەن(٢٠)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (مازدا صالون) لە ناحیەی بەحرکە. ئێستاش ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عیراقی.

4.دزی
تاوانبار(س.ا.ق)، تەمەن(٣٧)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی یەک تڕێلەی بارهەڵگر گەنم لە پێش سایلۆ. ئێستاش ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە(٤٤٦)لەیاسای سزادانی عیراقی.

5.دزی
تاوانبار(س.خ.خ)، تەمەن(٢٧)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزینی گەنم لەڕێگەی گونیەوە لەو ئۆتۆمبێلە باڵهەڵگرانەی کە شەوانە لە پێش سایلۆ ڕادەوەستان. ئێستاش ئەم تاوانبارە بەندە بەپێی ماددە (٤٤٦)لەیاسای سزادانی عیراقی.

6.دزی
تاوانبار(ک.ا.ن)، تەمەن(٢٠)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(س.ش.ا)، تەمەن(٢٠)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(ر.ط.ن)، تەمەن(٢١)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم سێ تاوانبارە هەڵیانکوتاوەتە سەر دووکانێکی ئاڵوگۆڕی دراو لەشارۆچکەی خەبات بەهێزی چەک کە بڕی (18,000)هەژدە هەزار دۆلاری ئەمریکییان دزی بوو. ئێستاش ئەم سێ تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە(٤٤٦)لە یاسای سزادانی عیراقی.

7.دزی
تاوانبار(هـ.م.ا)، تەمەن(٢٢)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(ڕ.ڕ.م)، تەمەن(١٩)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم دوو تاوانبارە لە دووماڵ لە گەڕەکی نەورۆز و ڕۆشنبیری هەڵسابوون بە دزینی بڕێک پارە و زێڕ و چەک. ئێستاش ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادانی عیراقی.

8.دزی
تاوانبار(هـ.ا.ص)، تەمەن(٢٢)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(ش.خ.ق)، تەمەن(٤٨)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم دوو تاوانبارە هەڵسابوون بە دزینی ئۆتۆمبێڵ لە جۆری تویۆتا پیکاب هایلۆکس (ناسراو به‌ مه‌رزیه‌) لە ناحیەی هەریر. ئێستاش ئەم دوو تاوانبارە بەندن بەپێی ماددە (٤٤٦) لەیاسای سزادانی عیراقی.

9.دزی
تاوانبار(ش.ا.ک)، تەمەن(٣٦)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم تاوانبارە هەڵسابوو بە دزیکردن لە ماڵێک لە گەڕەکی ڕاستی، ئەو کەلوپەلانەی کە دزیبووی نزیکەی بڕی (60,000) شەست هەزار دۆلاری ئەمەریکی بوو.
ئێستاش تاوانبار بەندە بەپێی ماددە (٤٤٣) لەیاسای سزادانی عیراقی.

10.دزی
تاوانبار(ک.ف.ا)، تەمەن(٢٢)ساڵ، پیشە قوتابی. تاوانبار(ک.ق.ح)، تەمەن(٢٨)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(س.ق.ح)، تەمەن(٣٣)ساڵ، پیشە کاسب. تاوانبار(ر.ی.خ)، تەمەن(٢٠)ساڵ، پیشە کاسب. ئەم تاوانبارانە هەڵسابوون بە دزینی (٤ مۆبایل – ایپاد – لاپتۆپ – زێڕ و زیو) لە ماڵێک لە گەڕەکی (٣٢ی پارک) بەڵام دوای زانینی کارمەندانی نەهێشتنی تاوان لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە لە ڕووبەڕوو بوونەوەیەکدا بە هێزی چەک توانرا ڕادەستی یاسا بکرێن. ئێستاش تاوانباران بەندن بەپێی ماددە (٤٤٣) لە یاسای سزادانی عیراقی.


هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان