هه‌واڵ
14 تاوانبار بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن خرانه‌ روو
30/10/2016
ئه‌مڕۆ (30/10/2016) لەلێدوانێکی ڕۆژنامەواندا بۆ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن بەڕێز (لیوای مافناس - عبدالخالق طلعت عثمان) بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، (١٤) تاوانبار کە (٧) تاوانی جۆراوجۆریان لە شاری هەولێر ئەنجامدابوو، بۆ ڕاگەیاندکارانی خستەڕوو کە تاوانەکان بریتی بوون لە کوشتن و دزین و لێکردنەوەی ژمارەی ئۆتۆمبێل و شکاندنی جامی ئۆتۆمبێل و بردنی بڕێکی زۆری پارەی هاوڵاتیان، لەکۆتایدا زۆر سوپاسی دەزگا ئەمنیەکان و ئاسایشی شاری هەولێری کرد کە ئەرکەکانیان بە شێوەیەکی ڕێک و پێک و دڵسۆزانە ئەنجام دەدەن لە پاراستنی شارەکەمان.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان