هه‌واڵ
پێشوازیکردن لە فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەکان
30/10/2016
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر پێشوازی لە فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەکان کرد
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٣٠/١٠/٢٠١٦)، کاتژمێر (١١:٠٠)ی نیوەڕۆ، بەڕێز (لیوای مافناس - عبدالخالق طلعت عثمان) پێشوازی لە بەڕێز (کۆنێل دیسارا) فەرماندەی هێزە هاوپەیمانەکان لە هەولێرکرد.
لە سەردانەکەیاندا بەڕێزیان دەستخۆشیان لە هێزە ئەمنیەکان کرد کە گرنگی بە ئارامی شاری هەولێر دەدەن، جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامبوونییان کە وه‌ک هەمیشە ئامادەیی خۆیان نیشاندا بە هاوکاری کردن و مەشق پێکردنی هێزی چالاکی مەدەنی و هێزەکانی فریاکەوتنی پۆلیسی هه‌ولێر.
لە کۆتایدا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەو هاوکاری و هەماهەنگیه‌ی کە لەنێوان پۆلیسی هەولێر و ئاسایشی هەولێردا هەیە.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان