هه‌واڵ
ئاماری گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٦ خرانە ڕوو
05/01/2017

لەپرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاماری گرنگترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٦ بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خرانە ڕوو

ئەمڕۆ ڕێکەوتی (3/1/2017)، کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێش نیوەڕۆ لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پرێسکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ بەڕێز (ڕائید/ هۆگر عزیز محمد) سازکرا، تیایدا گرنگترین ڕووداوەکانی سالی (٢٠١٦) بۆدەزگاکانی ڕاگەیاندن خرانەڕوو که‌ بەم شێوەی خوارەوە بوون:

(کوشتنی پیاو)
(٢٠١٦) ٦٢ حالەت ٥٨ حاڵەت ئاشکراکراو تەنها (٤) حاڵەت ماوە تاوانەکانیان ئاشکرابکرێ
%٩٤ لێکۆڵینەوەکان کۆتایی پێهاتووە
(٢٠١٥)٦٠ حاڵەت تۆمارکرابوو

(کوشتنی بەهەڵە)
١٠ حاڵەت تۆمارکراوە ١٠ ئاشکرا کراوە %١٠٠ ئاشکراکراوە

(خۆکوشتنی پیاو)
٥٣ حاڵەت تۆمارکراوە ٥٣ ئاشکرا کراوە %١٠٠ ئاشکراکراوە

(شەڕکردن)
٩١١ حاڵەت تۆمارکراوە ٨٢٤ ئاشکرا کراوە ٨٧ لەژێر لێکۆڵینەوەیە %٩٠ ئاشکراکراوە 

(دزی کردن)
(٢٠١٦)
٤٩٢ حاڵەت تۆمارکراوە ٣٠٥ ئاشکرا کراوە ١٨٧ لەژێر لێکۆڵینەوەیە %٦٥ لێکۆڵینەوەکان ئاشکراکراوە 
بەراورد لەگەڵ ٢٠١٥ %٤ کەمی کردووە 
(٢٠١٥) ٥٣٧ حاڵەت تۆمارکرابوو
(٢٠١٦) هیچ حاڵەتێکی ڕفاندن تۆمارنەکراوە.

(فێڵ کردن)
(٢٠١٦)
٥٧٥ حاڵەت تۆمارکراوە ٥٦٤ ئاشکرا کراوە ١١ لەژێر لێکۆڵینەوەیە %٩٨ لێکۆڵینەوە کۆتایی پێهاتووە 
بەبەراورد لەگەڵ ٢٠١٥
٢٠١٥     ٢٠١٦
-----      -------
٣٣٢٧    ٣٥٢٤ تۆمارکراوە
٢٩٠٠    ٣٠٣٧ تۆمارکراوە
لە کارکردنمان لە ساڵی (٢٠١٦)، %٨٦ ڕێژە تۆمارکراوە لە دەستگیرکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بۆ بەردەم (دادەوەری لێکۆڵینەوە)، کە ئەمەش توانای هێزی پۆلیس و دەزگاکانمان دەسەلمێنێ.
هۆکاری ئەو ڕێژە باشە دەگەڕێتەوە بۆ ،
١ – توانای هێزی پۆلیس لە بەدواداچوون بۆ سکاڵاکردن و شەونخونی بەردەوامیان لە کارەکەیان.
٢ – چاو کراوەیی هاوڵاتیان و ئاگادارکردنەوەمان لە حاڵەتی نەخوازراو.
٣ – پێشکەوتنی تەکنەلۆجیاو پشتبەستنمان پێیەوە وەک (کامیراو سۆشیال میدیا ...)٠
٤ – هەماهەنگیمان لەگەڵ دەزگاکانی تری هێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ .

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان