هه‌واڵ
١٣١ تەقەکەری شەوی یاری کلاسیکۆ دەستگیرکران
02/05/2017
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٣٠/٤/٢٠١٧)، کاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای ماف/ عبدالخالق طلعت عثمان) سازکرا، سەبارەت بە دەستگیرکردنی (١٣١) تەقەکەری شەوی یاری کلاسیکۆ کە (٥٦) تەقەکەر لەلایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراون و (٧٥) تەقەکەریش لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراون.
هەروەها پۆلیس هەڵسا بەدەستگیر کردنی چەند کەسێک کە چەقۆ و چەکی بێ مۆڵەتیان لابووە لە شوێنە گشتیەکان.
بەڕێزیان ئاماژەی بە بکوژی ژن و مێردەکەی شاری زێڕین دا کە تاوانبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و لەژێر لێکۆڵینەوەدایە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە. 
هەروەها ئاماژەی بەو ئۆتۆمبێلەدا کە لەشەوی یاری کلاسیکۆ هەڵسابوو بەنمایشکردن لە شەقامی ئیسکان، دواتر خۆی ئۆتۆمبێلێک دا دەکێشێت، تاوانبار لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان