هه‌واڵ
له‌پرێسکۆنفراسێکدا 12 تاوانبار ئاشکرا کران
10/06/2017
ئه‌مڕۆ (10/6/2017) کاتژمێر (11:00)، به‌ڕێز (لیوای مافناس - عبدالخالق طلعت عثمان) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ پرێسکۆنفراسێکدا (12) تاوانبار که‌ له‌ (6) تاوانی جیاجیادا به‌شدارییان کردبوو، بۆ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو. پوخته‌ی تاوانه‌کانیش به‌م شێوه‌ی خواره‌یه‌:         


         1- تاوانبار (ک. س. ح) ته‌مه‌ن (٣٠) ساڵ. ئه‌م تاوانباره هه‌ڵساوە‌ به‌ کوشتنی که‌سێک به‌ ناوی (نامیق) که‌ کاری فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ده‌کرد. ئێستا تاوانبار به‌نده‌ به‌ پێی مادده‌ (٤٠٦) له‌ یاسای سزادانی عیراقی.

        2-  تاوانبار (م. ڕ . ص) ته‌مه‌ن (٢١) ساڵ. ئه‌م تاوانباره‌ له‌ ڕێگای که‌سنه‌زان یاریان به‌ ده‌مانچه‌ کردووه‌و له‌ ئاکامدا گوللـه‌یه‌کی له‌ ده‌ست ده‌‌رچوه‌‌و به‌ هاوڕێکه‌ی که‌وتووه‌ به‌ ناوی (عمر سامان).گیانی له‌ ده‌ست داوه‌.
 ئێستا تاوانبار به‌نده‌ به‌ پێی ماددە (٤٠٥) له‌ یاسای سزادانی عیراقی.

       3- تاوانباران 
١- (ش. ن. ع) ته‌مه‌ن (٤٠) ساڵ
٢- (ك. ع. خ) ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ
٣- (س. ق. ع) ته‌مه‌ن (٣١) ساڵ
ئه‌م سێ تاوانباره‌ هه‌ڵساون به‌ هه‌ڕەشه‌کردن له‌ که‌سێک له‌ گەڕەکی شادی و دواتر ڕفاندوویانه‌. ئه‌م  تاوانبارانه‌ به‌ندن به‌ پێی مادده‌ (٤٣٢) له‌ یاسای سزادانی عیراقی.
                         
        4- تاوانباران
١- (هـ. ف. ا) تەمەن (٢١) ساڵ.
٢- (ڕ. ح. ع) تەمەن (٢٠) ساڵ.
٣- (ك. ع. ح) تەمەن (٢٤) ساڵ.
٤- (ش. ب. ع) تەمەن (٢١) ساڵ.
ئه‌م چوار تاوانباره‌ هه‌ڵساون به‌ دزینی (٣٠) ئۆتۆمبێل له‌ شاره‌کانی هه‌ولێر و دهۆک ئێستاش هه‌ر چوار تاوانبار به‌ندن به‌ پێی مادده‌ (٤٤٦) له‌ یاسای سزادانی عیراقی

       5- تاوانبار (ص. ع. م) ته‌مه‌ن (٢٦) ساڵ.
ئه‌م تاوانبارە به‌ ڕه‌گەز سوریه‌و، هه‌ڵساوە به‌ دزینی (٤٠٠) ئامێری کارەبایی له‌ کۆمپانیایه‌کی نێو شاری هه‌ولێر. ئێستا تاوانبار به‌نده‌ به‌ پێی ماددە (٤٥٣) له‌ یاسای سزادانی عیراقی.

      6- تاوانبار (غ. ع .ع) تەمەن (١٩) ساڵ.
تاوانبار (ش. م. ز) تەمەن (٢٣) ساڵ.
ئه‌م دوو تاوانبارە هه‌ڵساون به‌ دزینی بڕێک پارەو کامێرا له‌ گه‌ڕەکی کارێزان له‌ ماڵێک . ئێستاش ئه‌م دوو تاوانبارە به‌ندن به‌ پێی مادە (٤٤٣) له‌ یاسای سزادانی عیراقی.

    کۆی گشتی تاوانباران (١٢) تاوانبار له‌ (٦) تاوانی جیاجیادا

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان