هه‌واڵ
ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن
14/05/2018
ڕاگەیاندنی سەرکەوتنی پلانی ئەمنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ئەمڕۆ ڕێکەوتی (۱٤/٥/۲۰۱٨)، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ( لیوای ماف/ عبدالخالق طلعت عثمان ) لە پرێس کۆنفڕانسێک بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن سەرکەوتنی پلانی ئەمنی لە پڕۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند. بەڕێزیان ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو پلانەی پۆلیس داینابوو بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن زۆر سەرکەوتوانە بە ئەنجام گەیەنراو ڕەتی کردەوە کە هیچ سندوقێکی دەنگ دان لە بنکەکانی دەنگ دان دەسکاری کرا بێت، هەروەها بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، داوای لە سەرجەم هاوڵاتیان کرد کە لەکاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، ئارامی شار بپارێزن و هەر کەسێک کاری نا یاسایی بکات لە کاتی ئاهەنگ گێڕان دەستگیر بکرێت وەکو تەقەکردن، هەروەها داوای لە هاوڵاتیان کرد لە هەر شوێنێک هەستیان کرد کەسانێک هەبن هەوڵبدەن بە تەقەکردن ئارامی شار تێکبدەن ئاگاداری پۆلیس بکەنەوە، بۆ ئەم مەبەستەش پۆلیس دابەشکراوە بەسەر زۆربەی گەڕەک و شوێنە قەرەباڵغەکان بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکە بکەن....
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان