هه‌واڵ
چەند تاوانێک خرانە ڕوو
26/08/2018
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠/٨/٢٠١٨)، کاتژمێر (١١)ی پێش نیوەڕۆ پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی بۆ بەڕیز یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (عمید ماف/ عبدالقادر محمد حسن) سازکرا سەبارەت بەئاشکراکردنی چەند تاوانێک و تاوانبارێک کە لە ماوەی ڕابردوو لە شاری هەولێر ڕوویاندابوو.
هەروەها باس لە پلانەکانی هەر چوار ڕۆژی جەژنی قوربان کرا کە هەر دەزگایەک لە دەزگاکانی پۆلیس ئەرکێکی پێ سپێردراوە کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
- پۆلیسی چالاکییە مەدەنیەکان لە هەر چوار ڕۆژی جەزن مەفرەزەکانیان بڵاوە پیدەکەن لە نێو شەقام و شوێنە گشتیەکان.
- پۆلیسی فریاکەوتن لە نزیک گۆرستانەکان لە ڕۆژی عرەفە هەر چوار رۆژی جەژن لە نێو شەقام و شوێنە گشتیەکان مەفرەزەکانیان بڵاوە پێ دەکەن.
- پۆلیسی ڕێککاری سەربازی و پۆلیسی شارەوانی کارەکانیان لە پارکەکان و بازاڕ و مۆڵەکان دەبێت.
- بنکەکانی پۆلیس لە سنوری بنکەکانیان لە ئامادە باشی دەبن بۆ وەرگرتنی سکاڵای هاوڵاتیان.
هەروەها بەڕێزیان ئاماژەی بەوەش کرد کە هەماهەنگیەکی تەواو هەیە لەنێوان پۆلیسی هەولێر و ئاسایشی هەولێر و پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی بۆئەوەی لە هەر حالەتێکی نەخوازراودا هاوکاری یەکدی بکەن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان لە هەر چوار ڕۆژی جەژندا.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان