وتار
ئەو هۆیانەی ئەبنە هەڕەشە لەسەر ئەمنی نەتەوەیی هەر هەرێم و وڵاتێک
ملازمی دوو - اسماعیل زبیر حسن
١. هێرش و فشارەکانی دەرەوە و حکومەتە ئیقلیمیەکان: زۆربەی جار هێرش و فشاری دەرەوە و دەست تێ وەردانەکانی حکومەتانی ئیقلیمی بۆ سەر هەرێمەکانی دەوروبەریان دەبێتە مایەی نیگەرانی و شڵەژانی ئەمنی ناوخۆ بۆ نمونە هەرێمی کوردستان لەم چەند ساڵەی رابردوو سنورەکانی ببونە مەترسی لە بەردەم هێرشەکانی تورکیاو ئێران و حکومەتی مەرکەزی.

٢. گرفتی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناوخۆ: ئەم جۆرە گفتە سیاسی وکۆمەڵایەتیانە زۆر جار بە جۆرێکن بارودۆخی ئەمنی هەر هەرێمێک یان دەوڵەتێک تێک ئەدەن لە زۆربەی بارەکاندا ئەم جۆرە کێشانە دەستی دەرەکیان لە پشتە، ئەمەش ئەبێتە بارگرانی بۆ هەر وڵات و هەرێمێک ئەبێت هیزە ئەمنیەکانی بەکار بهێنێت بۆ ئارام کردنەوەی بارودۆخەکان.

٣. لاوازبونی ڕەوشی ئابوری: ئەم لایەنە ڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر باری ئەمنی هەموو وڵاتان چونکە ئەگەر ڕەوشی ئابوری لاواز بێت مانای وایە زۆربەی خەڵک بێکار ئەبن و باری خێزان تێک ئەچێت و دەبێتە هۆی لادەنە کۆمەڵایەتیەکان و بڵاوبونەوەی گەندەڵی و دزی و کاری بەدڕەوشتی.

٤. تێک چونی شیرەزی نیشتیمان پەروەری و نەمانی هەستی نەتەوایەتی: ئەمەش دەبێتە هۆی بڵاوبەنەوەی گرفت و توندو تیژی لەناو کۆمەڵانی خەڵکی هەر وڵاتێک.

٥. لاوازبونی ڕەوشی پەروەردەو رۆشنبیری گشتی: پەرەپێدانی ڕەوشی ڕۆشنبیری و پەروەردە لەسەر ئەساسی لێک تێگەشتن و رۆشنبیری هاوچەرخ دەبێتە هۆی بەروەپێش بردنی کۆمەڵگەو لێک تێگەشتنی زیاتر لە نێوان دەزگا ئەمنیەکان و هاوڵاتیان لەچوارجێوەی هەر دەوڵەتێک.

٦. بایەخدان بە ڕەوشی کلتوری و ئەخلاقی لە ناو کۆمەڵگە بە تایبەتی ئەو بنەبڕکردنی ئەوکارانەی کە دەبێتە هۆی تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی.

٧. زاڵبونی قسەوقسەڵۆکی خراپەکاران و دوژمنکاران دەبێتە هۆی تێکدانی ڕەوشی سەقامگیری وڵات.

٨. جموجۆڵی گروپە ئیرهابی و تیرۆرستیەکان دەبێتە هۆی ترس و تۆقاندنی هاوڵاتیان و تێکدانی ڕەوشی سەقامگیری ناوخۆیی.
27/11/2014
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان