وتار
سیفات و خەسڵەتی کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان
ملازمی دوو - اسماعیل زبیر حسن
١. ھەبوونی ھەستێکی نیشتیمانی بەھێز ھەمیشە ئەوەی لەبەر چاو بێت کەوا خزمەت بە گەل و نیشتیمانی خۆی ئەکا.
٢. پێویستە کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان نھێنی پارێز بن چ لە کاتی کارکردن چ لە دەرەوای کارکردن ، وەک پاراستنی ھەواڵەکان و زانیاریەکان، ھەروەھا پاراستنی نھێنی کارمەندان لە ناو یەکتری.
٣. رێزگرتن لە نێوان یەکتر و ریزگرتنی ھاوڵاتیان کەوا خەڵک خۆیان ھەست بەوە بکەن کەوا ھێزە ئەمنیەکان بۆ پاراسنی سەرو ماڵی خەڵک ھەموو کات ئامادەن.
٤. پێویستە بەو پەری ھەستیاری و ھۆشیاری مەمەڵە لەگەڵ ھاوڵاتیان بکەن و چاو کراوە بن بەرامبەر ھەر کارێکی گوماناوی.
٥. پێویستە ئازا و چاو نەترس بن و بە جورئەت بن، نمونە بن بۆ خەڵکانی تر.
٦. پێویستە کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان بەبێ جیاوازی سەیری ھاوڵاتیان بکەن لە ڕووی (ڕەگەز، ئاین،ڕەنگ،تەمەن و بیروبۆچونی سیاسی) وە مافی ھیچ ھاولاتیەک پێ شێل نەکات.
٧. دروست کردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ ھاوڵاتیان بۆ ئەوەی لە کاتی ھەر ڕوداویک ھاوڵاتیان ھاوکاریان بکەن.
٨. پێویستە کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان خاوەنی ڕابردوێکی پاک بن و کەسایەتی لەکەدار نەبوبێ بۆ ئەوەی ھەمیشە جێگای رێز بێت لە لایەن ھاوڵاتیان.
٩. پابەند بوون بە ئەرک و فەرمانی سەروی خۆی بە تایبەتی لە کاتی جوڵانەواکان و کردارەکان و جێبەجی کردنی ئەرکەکانی بە دروستی.
١٠. دەبێت کارمەندانی دەزگا ئەمنیەکان نەچنە ژێر باری گەندەڵی و بەرتیل کاری و بەرژەوەندی کەسایەتی و سەرپێچی کردنی لە یاساو ئەرکەکانی بۆ بەرژەوەندی مادی و مەعنەوی تایبەتی خۆی.
١١. دەبێت کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان ھەموو کات ئاستی زانیاری خۆیان بەرز بکەنەوە لە رووی شارەزابوون لە تەکنەلۆژیاو ئامێرەکانی سەردەم و خوێندنەوەی کتێب و رۆژنامە و گۆڤارەکان.
١٢. پێویستە کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان دور بکەوێتەوە لە ڕەوشت و ئەخلاقی نەگونجاو سەردانی کردنی شوێنە نەشیاوەکان، بۆ ئەوەی ئەتەکێتی و خۆی و کارەکەی بپارێزێت.
١٣. گرینگی دان بە پاک و خاوێنی و قیافەی رۆژانە.
١٤. پێویستە لەسەر کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان شارەزایی تەواویان لە ئەرک و کاری خۆیان ھەبێت، ئاگاداری کەل و پەل و پێداویستیەکانیان بن لە ناو فەرمانگەکانیان.
١٥. پێویستە ئەفسەران و کارمەندانی ھێزە ئەمنیەکان گیانی وەرزشی بەرزیان ھەبێت و خاوەنی توانای جەستەیی بەھێز بن و بەژدار بن لە جموجۆڵی وەرزشی.
١٦. دەست پاکی و ئەمانەت پارێزی لە پاراستنی سەرو ماڵی ھاوڵاتیان و حکومەت.
ملازمی دوو: اسماعیل زبێر حسن.
18/02/2015
بابه‌ته‌کانی تری نوسه‌ر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان