هه‌واڵ
لە هەولێر (۷) كۆگا و ماركێت داخران
11/09/2019
لیژنەی پشكنین و چاودێریی بازاڕ، كە لەلایەن قایمقامیەت و پۆلیسی شارەوانی و پۆلیسی ڕێكارییەوە سەرپەرشتی دەكرێ، لە ڕێكەوتی ۲٠۱۹/۹/۱٠، لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی شەش، پشكنین و بەدواداچوونیان بۆ ۸ كۆگا و ماركێت ئەنجام دا.
 
 بە هۆی پابەندنەبوون بە مەرج و ڕێنماییەكان، لەوانە دانانی ئاوی خواردنەوە و خواردنەوە گازییەكان لە دەرەوەی شوێنەكانیان و لە ژێر كاریگەریی پلەكانی گەرما، (۷) كۆگا و ماركێت داخران.

هەر شوێنێك پابەند نەبێ بە مەرج و ڕێنماییەكان، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەكانیان دەگیرێتە بەر، كە بریتییە لە داخستنی شوێنەكانیان و سزای پێبژاردن كە لە ملیۆنێك دینار دەست پێدەكات تا پێنج ملیۆن، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە كە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر كراوە.

هەروەها هاووڵاتیان ئاگادار دەكەینەوە، بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سكاڵایانە دەكرێ، كە ڕۆژانە ئاراستەی لیژنەكانی قایمقامیەت دەكرێن.

‏‎ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان