هه‌واڵ
ئەو تۆمەتبارەی دایكی خۆی كوشتبوو دەستگیر كرا
24/09/2019

له‌ ڕێكه‌وتی (15-9-2019)، پۆلیس ئاگادار كرانه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوێكی نه‌خوازراو له‌ گوندی مۆرتكه‌، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك دایكی خۆی كوشتووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ (نه‌قیبی پۆلیس/فه‌رمان عه‌بدوڵڵا محه‌مه‌د) ئه‌فسه‌ر له‌ به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی داره‌توو، به‌ هه‌ولێر پۆلیسی ڕاگه‌یاند، ئاگادار كراینه‌وه‌ به‌ بوونی ڕووداوێكی كوشتن له‌ گوندی مۆرتكه‌، ئێمه‌ش ده‌ستبه‌جێ گه‌یشتینه‌ شوێنی ڕووداو، ده‌ركه‌وت كه‌وا كه‌سێك به‌ ناوی (خ.ا.ڤ) ته‌مه‌ن (۱۹) ساڵ، به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب هه‌ڵساوه‌ به‌ كوشتنی دایكی خۆی به‌ ناوی (سندوس ئه‌حمه‌د)، به‌ داخه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ له‌ شوێنی ڕووداو گیانی له‌ ده‌ست داوه‌، دوای ڕووداوه‌كه‌ تۆمه‌تبار ڕاده‌كا بۆ ناحیه‌ی شه‌ڕگات سه‌ر به‌ پارێزگای مووسڵ، به‌لاَم دواتر توانرا بهێنرێته‌وه‌ ده‌ستگیر بكرێت.

نه‌قیب فه‌رمان گوتیشی، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕێك خرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ر كرا، به‌ڕێزیان بڕیاری دا به‌ به‌ندكردنی تۆمه‌تبار به‌ پێی مادده‌ (٤۰٥) له‌ (ی.س.ع) .

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان