هه‌واڵ
پۆلیسی كۆمەڵگەیی هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی قوتابیانی دەستپێكرد
26/09/2019
بەشی پۆلیسی كۆمەڵگەیی لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ژێر ناونیشانی (هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە تاوان و تاوانكاران)، هەڵمەتێكیان دەستپێكرد، كە بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۱۹-۲۰۲۰) بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ ڕێكەوتی (۲٦/۹/۲۰۱۹)، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بەشی پۆلیسی كۆمەڵگەیی، هەڵسان بە دەستپێكردنی هەڵمەتێك كە ناو نراوە (هەڵمەتی هۆشیاركردنەوەی قوتابیان لە تاوان و تاوانكاران) بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەیی هەرێم (عەمید/زاهیر تاهیر) و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی ناوەندی هەولێر بەڕێز (مامۆستا دلێر) و ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ كۆچ لە عێراق (IOM). 

لە سەرەتادا بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمەڵگەیی هەولێر (مقەدەم/حەكیم عومەر) لە وتەیەكدا باسی رۆڵ و چالاكییەكانی پۆلیسی كۆمەڵگەیی كرد، هەروەها رێنمایی بە قوتابیان دا كەوا چۆن لە كاتی بینینی ئەنجامدانی تاوانێك پۆلیس ئاگادار بكەنەوە و چۆنیش خۆیان لە تاوان دەپارێزن، كە ئەم هەڵمەتەش بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۱۹-۲۰۲۰) بەردەوام دەبێت.

لە كۆتاییدا چەندین نامیلكە و بڵاوكراوەیان بەسەر قوتابیان و ئامادەبوواندا دابەش كرد، كە چەندین ئامۆژگاری و رێنمایی لەخۆ گرتبوو.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان