هه‌واڵ
ئەو تۆمەتبارانەی جانتای ئافرەتان و ماتۆڕسكیلیان دەدزی دەستگیر كران
28/09/2019
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری بە تۆمەتی دزینی بڕٍێكی زۆر پارە لەناو جانتای ئافرەتان و هەروەها دزینی ژمارەیەك ماتۆڕسكیل راگەیاند. 

دوای تۆماركردنی سكاڵا لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو بە بوونی دوو ڕووداوی دزیكردن لە سنووری بنكەكەیان، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوانە كردەوە و توانی لە ماوەیەكی كەمدا ناسنامەی پێنج تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

لەوبارەیەوە، رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، پاش ئەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دارەتوو لە بوونی دوو ڕووداوی دزیكردن لە سنووری بنكەكەیان ئاگادار كرانەوە، دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ ئەم دوو ڕووداوە كردەوە و توانییان ناسنامەی پێنج تۆمەتبار ئاشكرا بكەن و دەستگیریان بكەن.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر دەشڵێ، لە تاوانی یەكەمدا تۆمەتباران (ع.ا.س) تەمەن (۱٦) ساڵ، (ا.ا.س) تەمەن (۱۱) ساڵ، هەڵسابوون بە دزینی بڕێكی زۆر پارە لە ناو جانتای ئافرەتان لە بازاڕی دارەتوو، بۆیە تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع) بەند كران.

رائید هۆگر روونیشی كردەوە، لە تاوانی دووەمیشدا تۆمەتباران (م.س.م) تەمەن (۱٤) ساڵ، (ا.گ.گ) تەمەن (۱۹) ساڵ، (پ.م.ا) تەمەن (۱۷) ساڵ، هەڵسابوون بە دزینی (۳) ماتۆڕسكیل لە گەڕەكەكانی ڕۆشنبیری و فەرمانبەران، كە ئەوانیش بە پێی ماددە (٤٤٦) لە (ی.س.ع) بەندن و بە گوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان