هه‌واڵ
هەولێر.. هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی و لادانی زێدەڕۆییەكان دەستی پێكرد
28/09/2019
به فەرمانی قایمقامی هەولێر و لە ڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی و هێزی زێرەڤانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار، هەڵمەتی نەهێشتنی سەرپێچی و لادانی زێدەڕۆییەكان دەستی پێكرد و بەشێكیان لادران.

دوای ئاڕاستەكردنی گلەیی و گازندەیەكی زۆری هاووڵاتیان و شوفێران و دروستبوونی ئاستنەگی هاتوچۆ و خنكانی شەقامەكان و زێدەڕۆیی لە ناوچەی سەوزایی موڵكی گشتی و شێواندنی سیمای شار، قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر رێكاری یاسایی گرتە بەر و سەرپێچی و زێدەڕۆییەكانی هەردوو گەڕەكی فەرمانبەران و ڕێگای كەسنەزانی لادا.

لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی هاووڵاتیان و لە درێژەی كار و چالاكییەكانی قایمقامیەتی هەولێر، لەسەر فەرمانی قایمقامی هەولێر لە ڕێگای بەشی پۆلیسی شارەوانی و هێزی زێرەڤانی و بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار، هەڵمەتی لادانی تەواوی داگیركردنی شۆستە و سەرپێچی و زێدەڕۆییەكانی (سەوزە و میوەفرۆشان)ی گەڕەكی فەرمانبەران ـ رێگای بنەسڵاوە و ڕێگای كەسنەزان دەستی پێكرد و سەرجەمیان لادران.

 شایەنی باسە، ئەم هەڵمەتە بەردەوام دەبێت و لە هەر شوێنێك سەرپێچی و زێدەڕۆیی بكرێتە سەر موڵكی گشتی، بە گوێرەی یاسا بەركارەكان لادەدرێت.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان