هه‌واڵ
بكوژی خێزانەكەی پیرڕەش دەستگیر كرا
05/10/2019
دوای ئەوەی شەوی رابردوو لە گوندی "پیرڕەش"ی سەر بە ناحیەی كەسنەزان خێزانێكی پێنج كەسی كە وەك پەنابەر لە سووریاوە روویان كردبووە هەرێمی كوردستان و كوژران، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی ئاسایش و پۆلیس پێكهێندرا و سێ كەس بەو تۆمەتە دەستگیر كران، كە یەكێكیان بە ناوی (ف.ع.م) دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و ئێستاش لای هێزە ئەمنییەكان قۆڵبەست كراوە.
پۆلیسی هەولێر، پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم مەبەستە كردووەتەوە و لە بەدواداچوونەكانی بەردەوامە.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان