هه‌واڵ
هەولێر.. لە دوو مانگدا 55 تاوانبار دەستگير كراون
05/10/2019
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستگیركردنی 55 تاوانباری راگەیاند، كە لە ماوەكانی رابردوودا چەندین تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام دابوو و ئێستاش بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون.

ئەمڕۆ شەممە 5-10-2019، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر (لیوای ماف/ عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان)، لە پرێسكۆنفراسێكدا، چەندین تاوانی بۆ دەزگاكانی راگەیاندن خستە روو، كە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا ڕوویان دابوو.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت رایگەیاند، لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا (55) تاوانبار (32) تاوانیان لە هەولێر و دەوروبەری ئەنجام دابوو، كە لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە قۆڵبەست كراون و لە ئێستاشدا بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددە یاساییەكان بەند كراون و سزا دەدرێن.

تاوانەكانیش بەم شێوەیەی خوارەوە بوون:

١-ماددەی هۆشبەر: لە (٤) تاواندا (١١) تاوانبار دەستگیر كراون.

٢-كوشتن:- لە (٦) تاواندا (٨)تاوانبار دەستگیر كراون.

٣-دزی:- لە (٢٠) تاواندا (٣٣) تاوانبار دەستگیر كراون.

٤-ساختەكاری:- لە (٢) تاواندا (٣) تاوانبار دەستگیر كراون.


هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان