هه‌واڵ
كوڕێك باوكی خۆی كوشت
07/10/2019
دوێنێ رێكەوتی (06/10/2019)، كاتژمێر (12:00)ى نیوەڕۆ، بنكەی پۆلیسی دەشتی هەولێر ئاگادار كرانەوە بە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ كە دەكەوێتە سنووری قەزای دەشتی هەولێر.

دوای گەیشتنی پۆلیس، دەركەوت كەوا باوكێك بەناوی (یونس عومەر قادر) لەدایكبووی (1973)، كە كەمئەندامی سەنگەرە؛ لەلایەن كوڕێكی خۆی بەناوی (ر) لەدایكبووی (1992)، كوژراوە.

بەڕێز (مقەدەم – كاروان مامەند میرانی)، بە ماڵپەڕی پۆلیسی هەولێری راگەیاند، دوای ئاگاداركردنەوەیان دەستبەجێ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و توانیویانە بكوژەكە دەستگیر بكەن، هەروەها بكوژەكە دانی ناوە بە تاوانەكەدا.

بە وتەی بكوژەكە، هۆكاری كوشنتی باوكی دەگەڕێتەوە بۆ كێشەی خێزانی، گوایە باوكی لە دایكی داوە و هەوڵی داوە بە چەك لەویش بدات، بۆیە ئەویش چەكەكەی لێ وەرگرتووە و چەند فیشەكێكی لێداوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی.

هەروەها بە وتەی دراوسێكانیان، ئەم خێزانە چەند منداڵێكیان نەخۆشیی دەروونیان هەیە.

دوای ئەنجامدانی رێكاری یاسایی، تەرمەكە رەوانەی پزیشكی دادی كرا و وتەی تۆمەتبار وەرگیرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێك خراوە و خراوەتە بەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان