هه‌واڵ
پۆلیسی هەولێر بە دوای تۆمەتبارێكدا دەگەڕێت
23/10/2019
رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئەم تۆمەتبارەی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا دەردەكەوێت، لەلایەن پۆلیسەوە داوا كراوە، بۆیە داواكارین لە هاووڵاتیانی ئازیز كەوا هەر كەسێك ناسنامە و شوێنی ئەم تۆمەتبارە دەزانێت یان زانیاری لە بارەوە هەیە، ئاگادارمان بكاتەوە بە ڕێگای پەڕەی (hawler police) لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك یان ژمارەی پۆلیس (۰٦٦۱۳٤) یاخود سەردانی نووسینگەكانی نەهێشتنی تاوان بكات.

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی هەولێر ئاماژەشی دا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی بەڕێز دادوەر، ئەم گرتە ڤیدیۆییە بڵاو كراوەتەوە.
دەتوانن لەم بەستەرەی خوارەوەدا گرتە ڤیدیۆكە ببینن.
https://www.youtube.com/watch?v=q6HzD_q6i_Q

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان