هه‌واڵ
هەولێر.. سێ كەس بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران
23/10/2019
دوابەدوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر بە بوونی ڕووداوێكی دزیكردن لە ماڵێك لە بنەسڵاوە، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی لە ماوەی كەمتر لە (٢٤) كاتژمێردا ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات. 

لەمبارەیەوە، (رائید شێرزاد عادل محەمەدئەمین) ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر، بە (هەولێر پۆلیس)ـی ڕاگەیاند، ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوێكی دزیكردن لە سنووری بنكەكەمان، ئێمەش دەستبەجێ گەیشتینە شوێنی ڕووداو و دەستمان كرد بە لێكۆڵینەوە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی وورد و وەرگرتنی زانیاری، توانیمان ناسنامەی سێ تۆمەتبار ئاشكرا بكەین و دەسگیریان بكەین. 

رائید شێرزاد روونیشی كردەوە، تۆمەتبارەكان بە ناوی (ق.ع.م) تەمەن (٢٥) ساڵ، (م.ب.م) تەمەن (١٦) ساڵ، (ب.م.گ) تەمەن (١٥) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا كەوا بڕی (٧٫٢٥٠٫۰٠٠) حەوت ملیۆن و دووسەد و پەنجا هەزار دیناری عێراقییان لە ماڵێك لە بنەسڵاوە دزیوە. 

ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دەشتی هەولێر گوتیشی، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێك خرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر كرا، بەڕێزیشیان بڕیاری دا بە بەندكردنی تۆمەتباران بە پێی ماددە (٤٤٣) لە (ی.س.ع).
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان