هه‌واڵ
بڕی (١٢٤) كارتۆن جه‌رگی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا
27/10/2019
دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی نه‌هێشتنی تاوانه‌ ڕێكخراوه‌كان سه‌ر به‌ ئاژانسی پاراستن، نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوه‌ڕاست ده‌ستیان به‌ به‌دواداچوون كرد بۆ ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر، كه‌ له‌ ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه‌ هاتبووه‌ نێو هه‌رێمی كوردستان.

له‌ به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی هه‌ینیی رابردوو كاتژمێر (٣:٤٠)ی به‌یانی، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌دا بگرن، دوای پشكنینێكی ورد بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌، ده‌ست به‌سه‌ر بڕی (١٢٤) كارتۆن جه‌رگی مریشكدا گیرا، كه‌ به‌شێكی ماوه‌به‌سه‌رچوو بوو كه‌ له‌ نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا حه‌شار درابوو و بڕه‌كه‌شی زیاتر له‌ (٨٠٠) كیلۆگرام بوو.

هه‌روه‌ها توانرا دوو تۆمه‌تبار كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانی بوون، ده‌ستگیر بكرێن، كه‌ په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ناوه‌ڕاست بۆ ڕێك خرا و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ كرا بۆ سه‌پاندنی سزای یاسایی به‌سه‌ر هه‌ردوو تۆمه‌تباردا.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان