هه‌واڵ
دوو دز بە تۆمەتی شكاندنی جامی ئۆتۆمبێل دەستگیر كران
28/10/2019
دوابەدوای ئاگاداركردنەوەی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بە بوونی چەند ڕووداوێكی دزیكردن لە چەند پاركینگێك، پۆلیس دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

لەم بارەیەوە، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات، بە (هەولێر پۆلیس)ی ڕاگەیاند، ئاگادار كراینەوە بە بوونی شكاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێك و دزینی كەلوپەلەكانی نێو ئۆتۆمبێلەكە، ئێمەش دۆسیەمان بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و دەستمان بە لێكۆڵینەوە كرد، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و وەرگرتنی زانیاری، توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكەین و دەستگیریان بكەین.

نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات روونیشی كردووەتەوە، تۆمەتباران بە ناوی (ب. س. ن.)، تەمەن (١٩) ساڵ، (ع. ع. ع. )، تەمەن (٢١) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، كەوا هەڵسابوون بە شكاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێك و دزینی بڕێكی زۆر پارە و كەلوپەلی نێو ئۆتۆمبێلەكان لە پاركینگی نەخۆشخانە و ماركێتەكان.

ئەوەشی خستووەتە روو، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێك خرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوە كرا، بەڕێزیشیان بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددە (٤٤٦) لە "ی.س.ع".

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان