هه‌واڵ
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر پۆلیسێكی زامداری بەسەر كردەوە
05/11/2019
دوای ئەوەی دوێنێ لە رووبەڕووبوونەیەكدا لە نێوان كارمەندانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە بەشی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل لەگەڵ تۆمەتبارێك، كە فەرمانی دەسگیركردنی هەبوو، دواتر تۆمەتبارەكە ئامادە نەبوو خۆی ڕادەست بكات و ڕووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و تۆمەتبارەكە ڕووی دا، لە ئاكامدا كارمەندێكی پۆلیس بە سووكی زامدار بوو، ئەمڕۆ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر (لیوای ماف/ عەبدولخالق تەڵعەت عوسمان)، بە نوێنەرایەتیی بەڕێز پارێزگاری هەولێر، سەردانی كارمەندی زامداركراوی كرد و سڵاوی بەڕێز پارێزگاری هەولێری بە كارمەندەكەی پۆلیس راگەیاند و هیوای زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست.

بەڕێزیان بەڵێنیشی دا كە تۆمەتبار بە زووترین كات سزای یاسایی بەسەردا بسەپێنرێت.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان