هه‌واڵ
ژن و مێردێك بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر كران
14/11/2019
دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی خەبات بە بوونی تاوانێكی دزیكردن لە سنووری بنكەكەیان، پۆلیس دەستبەجێ دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە كردەوە و توانی ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكات و دەستگیریان بكات.

لەمبارەیەوە (ڕائید/ فەلاح كەمال كەریم) ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات، بە ماڵپەڕی پۆلیسی هەولێری ڕاگەیاند، ئاگادار كراینەوە بە بوونی ڕووداوێكی دزیكردن لە سنووری بنكەكەمان، ئێمەش گەیشتینە شوێنی ڕووداو دەست كرا بە لێكۆڵینەوە، دوای لێكۆڵینەوەیەكی وورد و وەرگرتنی زانیاری، توانیمان ناسنامەی دوو تۆمەتبار ئاشكرا بكەین و دەستگیریان بكەین.

رائید فەلاح گوتیشی، تۆمەتباران بە ناوی (ع.خ.ع)، تەمەن (۳۱) ساڵ، (چ.ف.ا)، تەمەن (۱۹) ساڵ، دوای دەستگیركردنیان دانیان نا بە تاوانەكەیاندا كەوا هەڵسابوون بە دزینی بڕی (۳٤۰۰) سێ هەزار و چوارسەد دۆلاری ئەمەریكی و (۲٫٤۰۰٫۰۰۰) دوو ملیۆن و چوارسەد هەزار دیناری عێراقی و (۱۳) مسقال زێر لە هاوسێی خۆیان لە ناحیەی ڕزگاری.

ئەفسەری نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی خەبات دەشڵێ، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێك خرا و ڕەوانەی بەردەم بەڕێز دادوەر كرا، بەڕێزیان بڕیاری دا بە بەندكردنی هەردوو تۆمەتبار بە پێی ماددەی (٤٤٤) لە ی.س.ع.

هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان