هه‌واڵ
خولی وه‌رزی بۆ گشت كارمه‌ندانی پۆلیس كرایه‌وه‌
20/11/2019
له‌سه‌ر فه‌رمانی به‌ڕێز وه‌زیری ناوه‌خۆ (دكتۆر ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د)، خولێكی وه‌رزی بۆ ماوه‌ی (۱٥) ڕۆژ بۆ گشت كارمه‌ندانی پۆلیس كرایه‌وه‌، خوله‌كه‌ له‌لایه‌ن ستافێك له‌ مامۆستایانی بواری مه‌شقی سه‌ربازی، به‌ چاودێریی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ تیایدا گشت جوڵه‌كانی سه‌ربازی و دیسپلینی ڕێزگرتنی سه‌ربازی و زانیاریی نوێی پیشه‌یی به‌ كارمه‌ندانی پۆلیس ده‌درێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ 17-11- 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر یه‌كه‌م ڕۆژی خوله‌كه‌ی له‌ باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ند ئه‌فسه‌رێك و مامۆستای مه‌شقی سه‌ربازی ئه‌نجام دا.
هه‌واڵی زیاتر ...
  سه‌ره‌کی             هه‌واڵ             وێنه             ڤیدیۆ             ده‌رباره             په‌یوه‌ندی             ئه‌رشیف             به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌کان